مانگی ڕابردوو 27,299 كەس سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 30/9/2024) لە نەخۆشخانەی شار 27,299 نەخۆش سەردانیان كردووە ، لەو ژمارەیە 20,289 نەخۆش سەردانی بەشی فریاكەوتن و 5,945 نەخۆش سەردانی بەشی ئۆپی دی و 1,037 نەخۆش سەردانی بەشی گورچیلەی دەستكردی نەخۆشخانەكەیان كردوە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
مانگی ڕابردوو 6,786 نەخۆش داخڵ كراون لە نەخۆشخانەی شار ، لەو ژمارەیە 2,406 نەخۆش لە بەشی فریاكەوتن و 1,011 نەخۆش لە بەشی گورچیلەی دەستكرد و 888 نەخۆش لە بەشی نەشتەرگەری و 675 نەخۆش لە بەشی هەناوی و 575 نەخۆش لە بەشی شكاوی و 399 نەخۆش لە بەشی هەناوی مێشك و دەمار داخڵ بوون.
هەر لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی شار 1,550 نەشتەرگەری جۆراوجۆر و 170 نەشتەرگەری قەستەرە و 103 نەشتەرگەری شەبەكە و باڵۆن و 95 نەشتەرگەری بۆ منداڵان ئەنجام دراوە.
مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی شار 101,582 شیكاری تاقیگەیی و 1,830 هێڵكاری دڵ كراوە ، هەروەها 9,548 تیشك و 3,663 سۆنەر و 428 ئیكۆ و 543 چارەسەری سروشتی كراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1592
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:30:07/10/2024