لەمانگێكدا 3,342 كەس سەردانی سەنتەری شۆڕشی ددانیان كردوە


" تەندروستی "

بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 30/9/2024) لە سەنتەری شۆڕشی ددانی فێركاری 3,342 كەس سەردانیان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە ، لەو ژمارەیە 1,317 نەخۆش پشكنینان بۆ كراوە و 2,025 نەخۆش چارەسەریان بۆ كراوە و لەو ژمارەیە 960 نەخۆش نێر بوون و 1,065 نەخۆش لە ڕەگەزی مێ بوون.

هاوكات لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لە سەنتەری شۆڕشی ددانی فێركاری 299 هەڵكێشانی ددان و 824 پڕكردنەوەی ددان و 21 دروستكردنی تاقمی ددان و 109 ڕێككردنەوەی ددان و ئەنجام دراوە و 815 تیشكی ددان گیراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 976 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:47:07/10/2024