لەمانگێكدا 658 نەخۆش سەردانی سەنتەری تیشك یان كردووە
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 30/9/2024) لە سەنتەری تیشك 658 نەخۆش سەردانی سەنتەرەكەیان كردووە و چارەسەریان بۆ كراوە.
ئەو نەخۆشخانەی لەو ماوەیەدا سەردانی سەنتەری تیشك یان كردوە 264 نەخۆشیان لە ڕەگەزی نێر بوون و 394 نەخۆش لە ڕەگەزی مێ بوون ، 149 نەخۆش تەمەنیان لەسەروو (65) ساڵیەوە بووە و 213 نەخۆش تەمەنیان لە نێوان (45 بۆ 65) ساڵدا بووە و 177 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان (20-44) ساڵدا بوە و 119 نەخۆش تەمەنیان لەخوار (20) ساڵیەوە بووە.
لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لە سەنتەری تیشك 214 پشكنینی MRI و 122 پشكنینی سیتی سكان و 153 تیشكی ئاسایی و ڕەنگی و 169 پشكنینی ئاسایی سۆنەر بۆ هاوڵاتیان ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1236
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:56:06/10/2024