لەمانگێكدا 55 حاڵەتی گیان لەدەستدان لەپزیشكی دادیی تۆماركراوە
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 30/9/2024) لەپەیمانگای پزیشكی دادیی سلێمانی پشكنین بۆ 55 تەرم كراوە بەمەبەستی دەستنیشانكردنی هۆكاری گیان لەدەستدانیان كە 45 یان لەڕەگەزی نێربوون و 10 یان لەڕەگەزی مێ بوون.
ئەو حاڵەتانەی مانگی ڕابردوو لەپەیمانگای پزیشكی دادیی سلێمانی تۆماركراوە 19 گیان لەدەستدان بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ و 8 گیان لەدەستدان بەهۆی سووتاوی و 2 گیان لەدەستدان بەهۆی كەوتنەوە خوارەوە و 1 خنكان لەئاو و 1 گیان لەدەستدان بەهۆی بەركەوتنی ئامێری تیژ و 1 گیان لەدەستدان بەهۆی بەركەوتنی تەزووی كارەبا و 1 گیان لەدەستدان بەهۆی پێوەدانی دوپشك و 11 گیان لەدەستدان بەهۆكاری جیاجیا بووە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 340
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:59:06/10/2024