یەكەمین لوتكەی زانستی چارەسەری سروشتی بەڕێوەچوو


" تەندروستی"

لەڕۆژی جیهانی چارەسەركارانی سروشتی لەڕۆژی 8ی ئەیلول، هۆبەی چارەسەری سروشتی لەبەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، یەكەمین لوتكەی زانستی چارەسەری سروشتی لەشاری سلێمانی ڕێكخست.

لوتكەكە بە بەشداری ژمارەیەك پزیشك و بەرپرسانی تەندروستی و زانكۆكان و سەرجەم چارەسەركارانی سروشتی لە نەخۆشخانە و مەڵبەند و سەنتەرەكانی سنووری سلێمانی بەڕێوەچوو.

لەیەكەمین لوتكەی زانستی چارەسەری سروشتی پێنج سیمینار لەبارەی نوێترین شێوازەكانی چارەسەری سروشتی بە بەشداری ژمارەیەك لەچارەسەركارانی سروشتی ناوخۆیی پێشكەش كران، ژمارەیەك چارەسەركاری سروشتی لەدەرەوەی وڵات بەشێوەی ئۆنلاین بەشداربوون.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی










ئه‌م بابه‌ته 184 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:58:09/09/2024