لەمانگێكدا 420 نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فێركاری كراوە
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/8/2024) لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری 420 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە.
ئەو نەشتەرگەرییانەی مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری ئەنجام دراوە ، 10 نەشتەرگەری تایبەت بووە و 129 نەشتەرگەری سەروو گەورە و 54 نەشتەرگەری گەورە و 179 نەشتەرگەری مام ناوەند و 48 نەشتەرگەری بچووك بووە.
هاوكات لە مانگی ڕابردوودا لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری 170 پشكنینی سیتی سكان و 256 پشكنینی تیشك و 232 پشكنینی سۆنەر كراوە ، هەروەها 165 چارەسەری سروشتی و 13,681 پشكنینی جۆراوجۆری تاقیگەیی ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1776
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:44:09/09/2024