مانگی ڕابردوو 258,757 شیكاری لە تاقیگەكانی سلێمانی كراوە
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/8/2024) لەسەرجەم تاقیگەكانی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی258,757 شیكاری تاقیگەیی جۆراوجۆر ئەنجام دراوە.
مانگی ڕابردوو لەتاقیگەی تەندروستی گشتی لەشاری سلێمانی 3,380 كەس سەردانیان كردوە و 24,727 شیكاری تاقیگەیی ئەنجام دراوە.
هەر لەو ماوەیەدا لەتاقیگەی تەندروستی گشتی 6,735 شیكاری بۆ كەسانی بیانی لەبەشی نشینگە كراوە و 60 شیكاری دڵنیایی مۆلیكیولەر كراوە و 792 شیكاری پەتای سكچوون كراوە و ئەنجامەكەی نێگەتیڤ بوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 780
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:27:09/09/2024