لەمانگێكدا 56 گیان لەدەستدان لە پزیشكی دادیی تۆماركراوە
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/8/2024) لە پەیمانگای پزیشكی دادیی سلێمانی پشكنین بۆ 56 تەرم كراوە بەمەبەستی دەستنیشانكردنی هۆكاری گیان لەدەستدانیان كە 43 یان نێربوون و 13 یان لە مێ بوون.
ئەو حاڵەتانەی مانگی ڕابردوو لە پەیمانگای پزیشكی دادیی سلێمانی تۆماركراوە 20 گیان لەدەستدان بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ و 1 گیان لەدەستدان بەهۆی سووتاوی و 4 گیان لەدەستدان بەهۆی كەوتنەوە خوارەوە و 3 خنكان لەئاو و 3 گیان لەدەستدان بەهۆی مەوادی كیمیایی و 19 گیان لەدەستدان بە هۆكاری جیاجیا بووە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1568
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:10:09/09/2024