مانگی ڕابردوو 3,918 بوتڵ خوێن لە شاری سلێمانی ڕاكێشراوە


" تەندروستی"

بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/8/2024) لە بانكی خوێن 9,120 كەس سەردانیان كردوە و 3,918 بتڵ خوێن لە بانكی خوێن و سەرجەم نەخۆشخانە حكومی و ئەهلی و تایبەتەكان ڕاكێشراوە.

مانگی ڕابردوو 812 بتڵ خوێن لە نەخۆشخانەی تالاسیما و 507 بتڵ خوێن لە نەخۆشخانەی هیوا و 393 بتڵ خوێن لە نەخۆشخانەی شار و 95 بتڵ خوێن لە نەخۆشخانەی فێركاری و 138 بتڵ خوێن لە نەخۆشخانەی دڵ و 131 بتڵ خوێن لە نەخۆشخانەی مناڵبوون و 1,143 بتڵ خوێن لە نەخۆشخانە ئەهلیەكان ڕاكێشراوە.

مانگی ڕابردوو لە بانكی خوێن 5,245 پشكنینی هیماتۆلۆجی و 4,130 پشكنینی گروپی خوێن و 4,307 پشكنینی ڤایرۆسات و هەروەها 2,382 جیاكردنەوەی پێكهاتەكانی خوێن ئەنجام دراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 1476 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:10:08/09/2024