مانگی ڕابردوو 6,562 كەس سەردانی سەنتەری شۆڕشی ددانیان كردوە
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/8/2024) لە سەنتەری شۆڕشی ددانی فێركاری 6,562 كەس سەردانیان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە ، لەو ژمارەیە 1,693 نەخۆش پشكنینان بۆ كراوە و 4,869 نەخۆش چارەسەریان بۆ كراوە و لەو ژمارەیە 2,284 نەخۆش نێر بوون و 2,869 نەخۆش لە ڕەگەزی مێ بوون.
هاوكات لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لە سەنتەری شۆڕشی ددانی فێركاری 719 هەڵكێشانی ددان و 1,177 پڕكردنەوەی ددان و 211 پاككردنەوەی ددان و 40 دروستكردنی تاقمی ددان و 6 ڕێككردنەوەی ددان و ئەنجام دراوە و 2,412 تیشكی ددان گیراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1312
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:36:08/09/2024