لەمانگێكدا 9,916 نەخۆش لەنەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ بینراون


" تەندروستی"

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/8/2024) لەنەخۆشخانەی شەهید دكتۆر ئاسۆ بۆ نەخۆشیەكانی چاو 9,916 نەخۆش لە دەوامی بەیانیان و ڕاوێژكاری نەخۆشخانەكە بینراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

لەمانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی شەهید دكتۆر ئاسۆ 355 نەشتەرگەری گەورە و 268 نەشتەرگەری بچووك ئەنجام دراوە، هەروەها 3,405 پكشنینی پەستانی چاو و 37 پشكنینی پانتایی بینین و 234 پشكنینی گلێنە و 59 یاك لەیزەر ئەنجام دراوە.

هاوكات مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی شەهید د.ئاسۆ بۆ نەخۆشیەكانی چاو 2,409 پشكنینی چاویلكە و 482 سۆنەری چاو ئەنجام دراوە، هاوكات 179 تیشك گیراوە و 1,552 پشكنینی تاقیگەیی ئەنجام دراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:40:05/09/2024