مانگی ڕابردوو 571 بوژانەوەی دڵ لەنەخۆشخانەی دڵ كراوە


" تەندروستی "

بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/8/2024) لەنەخۆشخانەی دڵ لەشاری سلێمانی 1,765 نەخۆش سەردانیان كردوە و 782 نەخۆش داخڵ كراون بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.

هاوكات لەو ماوەیەدا لەنەخۆشخانەی پسپۆرییەكانی دڵ 571 بوژانەوەی دڵ و 40 نەشتەرگەری دڵ و 340 قەستەرە و  168 دانانی باڵۆن ئەنجام دراوە.

مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ 335 پشكنینی سیتی سكان و 438 ئیكۆ و 356 هێڵكاری دڵ ئەنجام دراوە ، هەروەها 134 چارەسەری سروشتی كراوە و 236 تیشك گیراوە و 6,453 پشكنینی تاقیگەیی ئەنجام دراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:31:05/09/2024