لەمانگێكدا 193 نەشتەرگەری لە سەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ كراوە
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/8/2024) لە سەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ 193 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە.
ئەو نەشتەرگەرییانەی لەو ماوەیەدا لە سەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ ئەنجام دراوە 21 نەشتەرگەری سەروگەورە و 24 نەشتەرگەری گەورە و هەروەها 148 نەشتەرگەری ناوەند بووە.
هاوكات لە ماوەی مانگی ڕابردوودا 200 نەخۆش لە سەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە ، 26 نەخۆش سەردانی بەشی ئی سی جی یان كردووە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1188
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:06:05/09/2024