سیستمی ئەلیكترۆنی داواكردنی دەرمان لە سلێمانی كاری پێدەكرێت


" تەندروستی"

لە كۆگای دەرمانی هەرێم لە سلێمانی سیستمێكی نوێی ئەلیكترۆنی داواكردنی دەرمان و پێداویستی پزیشكی دروستكراوە ، ئەو سیستمە زۆر كاریگەرە لە ڕێكخستن و بەڕێوەبردنی كۆگاكە بەشێوەیەكی و ڕێكوپێك و بۆئەوەی نەخۆشخانەكان بتوانن داواكاری دەرمان و پێداویستی پزیشكی بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ ئەنجام بدەن.

لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی ئەو پرۆژەیەدا ، ڕاهێنانێكی تایبەت لەسەر سیستمی داواكردنی ئەلیكترۆنی بۆ دەرمان و پێداویستی پزیشكی لەنێوان نەخۆشخانەكان و كۆگای دەرمانی هەرێم لە شاری سلێمانی ڕێكخرا.

ئەو ڕاهێنانە تیشك دەخاتە سەر چۆنیەتی بەڕێوەبردنی پرۆسەی داواكردنی دەرمان بەشێوەی ئەلیكترۆنی لە نەخۆشخانەكانەوە بۆ كۆگای دەرمانی هەرێم ، ئەو هەنگاوە كاریگەری ڕاستەخۆی دەبێت لەسەر باشتركردنی كارایی و خێرایی وەڵامدانەوەی پێداویستییەكانی نەخۆشخانەكان.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی










ئه‌م بابه‌ته 1232 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:56:05/09/2024