مانگی ڕابردوو 3,417 نەخۆش لە كۆمەڵگەی پیرەمێردی ددان بینراون
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/8/2024) لە كۆمەڵگەی پیرەمێردی پسپۆڕی ددان 3,417 نەخۆش سەردانیان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆكراوە ، لەو ژمارەیە 1,594 نەخۆش لە ڕەگەزی نێر بوون و 1,823 نەخۆش ڕەگەزی مێ بوون.
لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لە كۆمەڵگەی پیرەمێردی پسپۆری ددان، 370 هەڵكێشانی ددان و 404 پڕكردنەوەی ددان و 149 دروستكردنی تاقمی ددان و 256 پاككردنەوەی ددان و 119 ڕێككردنەوەی ددان و 1,523 پشكنین و چارەسەركردنی ددان ئەنجام دراوە ، هەروەها 560 تیشكی ددان گیراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1512
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:48:05/09/2024