لەمانگێكدا 2,542 نەخۆش سەردانی سەنتەری شەكرەیان كردووە


" تەندروستی"

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/8/2024) لە سەنتەری شەكرە و كوێرەگلاندەكان 2,542 نەخۆش سەردانیان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

ئەو نەخۆشخانەی لەو ماوەیەدا سەردانی سەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكانیان كردووە 1,140 نەخۆشیان لە ڕەگەزی نێربوون و 1,402 نەخۆشیان مێ بوون ، 52 نەخۆشیان ئاوارەكان بوون و ئەوانی دیكە دانیشتووی سلێمانی بوون.

مانگی ڕابردوو ئەو نەخۆشانەی لە سەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكان بینراون 555 نەخۆش تەمەنیان لەسەروو (65) ساڵیەوە بووە ، 1,431 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان (45-64) ساڵدا بووە ، 507 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان (20-44) ساڵدا بووە و 49 نەخۆش تەمەنیان لەخوار (20) ساڵەوە بووە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 1180 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:12:04/09/2024