هەماهەنگی نێوان تەندروستی سلێمانی و WHO پەرەی پێدەدرێت
" تەندروستی"
لەشاری سلێمانی د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لەگەڵ وەفدێكی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لە عێراق كۆبۆوە، كە پێكهاتبوون لە د.جۆرج كیدربۆ بەرپرسی ڕێكخراوەكە لە عێراق و بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان و بەرپرسی پرۆگرامی تەندروستی دەروونی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لە عێراق و د.نەجمەدین حەسەن نوێنەری ڕێكخراوەكە لە سلێمانی.
لەو كۆبونەوەیەدا گفتۆگۆ كرا لەبارەی بەردەوامبوون و پەرەپێدانی هاوكاری و هەماهەنگی هەردولا لەكەرتی تەندروستی لەگەڵ پرۆژەكانی داهاتوو كە لە ئایندە جێبەجێ دەكرێت.
لای خۆیەوە بەڕێوبەری تەندروستی سلێمانی دەستخۆشی لە ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی كرد سەبارەت بەو پرۆژە و هاوكارییانەی پێشكەشی كەرتی تەندروستی سلێمانی دەكەن.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 552
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:13:02/09/2024