لەمانگێكدا 16,380 منداڵ لە نەخۆشخانەی مناڵان بینراون
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/8/2024) لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری 16,380 منداڵی نەخۆش لە دەوامی بەیانیان و بەشی ڕاوێژكاری بینراون و سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە ، 2,583 منداڵ داخڵ كراون.
لە مانگی ڕابردوودا لە نەخۆشخانەی مناڵان 1,158 حاڵەتی سكچون و ڕشانەوە و ووشكبوونەوە و 356 حاڵەتی هەناسەتوندی تۆماركراوە ، 373 منداڵ لە بەشی تیشك و دەمار و 286 منداڵ لە بەشی بەدخۆراكی و 412 منداڵ لە بەشی ڕاهێنانەوەی چارەسەری خۆراك و 140 منداڵ لە بەشی هەرس و جگەر بینراون.
هەر لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری 19,216 پشكنینی تاقیگەیی جۆراوجۆر و 630 سۆنەر و 83 ئیكۆ و 31 نازور ئەنجام دراوە و 543 تیشك گیراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 2028
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:24:01/09/2024