مانگی ڕابردوو 570 نەخۆش لە سەنتەری حەساسیەت و ڕەبۆ بینراون
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/8/2024) لە سەنتەری حەساسیەت و ڕەبۆ 570 نەخۆش سەردانی ئەو سەنتەرەیان كردووە بۆ وەرگرتنی چارەسەر.
ئەو نەخۆشخانەی مانگی ڕابردوو سەردانی سەنتەری حەساسیەت و ڕەبۆیان كردووە 298 نەخۆشیان نەخۆشی كۆئەندامی هەناسەیان هەبووە و 272 نەخۆش نەخۆشی پێست و هەستیاریان هەبووە ، 270 نەخۆش نێر بوون و 300 نەخۆش لە ڕەگەزی مێ بوون.
هاوكات لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لە سەنتەری حەساسیەت و ڕەبۆ 152 حاڵەتی ڕەبۆ و 8 ئەنفلۆنزا و 25 حاڵەتی نەخۆشی لووت و هەوكردنی گیرفانەكانی لووت و 102 نەخۆشیەكانی كۆئەندامی هەناسەدان ، هەروەها 130 حاڵەتی هەوكردنی پێست و ئەكزیما و 140 حاڵەتی نەخۆشیەكانی پێست تۆماركراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1268
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:14:01/09/2024