ڕێكاری نەخۆشیە گوازراوەكان لە نەخۆشخانە حكومیەكان ڕێكدەخرێتەوە
" تەندروستی"
لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ، د.ڕزگار عەلی جدریس بەڕێوبەری خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی و لێپرسراونی بەشە جیاجیاكانی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و خۆپاراستنی تەندروستی لەگەڵ نوێنەری سەرجەم نەخۆشخانە حكومیەكان و بەرپرسانی كەرتی تەندروستی لە سنووری سلێمانی كۆبونەوە بەمەبەستی ڕێكخستنەوەی كاروبارەكانی تایبەت بە نەخۆشیە گوازراوەكان ، بەتایبەتی كۆلێرا و تای خوێن بەربوون و ئاوڵەی مەیمون.
ئامانجی ئەو كۆبونەوەیە بۆ ڕێكخستنەوەی داتاكان و نەخۆشیە گوازراوەكانە بۆئەوەی لە كاتی تووشبوونی هەر هاوڵاتیەك بە نەخۆشیە گوازراوەكان بەزووترین كات ڕێكاری تایبەت بگیرێتەبەر و جیابكرێتەوە ، چەندین ڕێنمایی و ڕاسپاردەی پێویست پێشكەشی ئامادەبووان كرا لەوبارەیەوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1592
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:03:01/09/2024