ڕێكاری نەخۆشیە گوازراوەكان لەنەخۆشخانە ئەهلیەكان پەیڕەودەكرێت
" تەندروستی"
د.ڕزگار عەلی جدریس بەڕێوبەری خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی و لێپرسراونی بەشە جیاجیاكانی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و بەڕێوبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی و بەشی دامەزراوەكانی تەندروستی تایبەت و ئەندامانی لیژنەی پشكنین و بەدواداچوون لەگەڵ نوێنەری سەرجەم نەخۆشخانە ئەهلیەكانی شاری سلێمانی كۆبونەوە سەبارەت بە ڕێكخستنەوەی كاروبارەكانی تایبەت بە نەخۆشیە گوازراوەكان.
لەو كۆبونەوەیەكدا گفتوگۆكرا دەربارەی ڕێكخستنەوەی داتاكان و جێبەجێكردنی ڕێنمایی و ڕێكارەكانی تایبەت بە نەخۆشیە گوازراوەكان لەسەرجەم نەخۆشخانە ئەهلیەكان، بەتایبەت كۆلێرا و تای خوێن بەربوون و ئاوڵەی مەیمون.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 668
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:38:28/08/2024