مانگی ڕابردوو 541 نەخۆش سەردانی سەنتەری تیشك یان كردووە
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/7/2024) لە سەنتەری تیشك 541 نەخۆش سەردانی سەنتەرەكەیان كردووە و چارەسەریان بۆ كراوە.
ئەو نەخۆشخانەی لەو ماوەیەدا سەردانی سەنتەری تیشك یان كردوە 257 نەخۆشیان لەڕەگەزی نێر بوون و 284 نەخۆش لە ڕەگەزی مێ بوون ، 76 نەخۆش تەمەنیان لەسەروو (65) ساڵیەوە بووە و 128 نەخۆش تەمەنیان لە نێوان (45 بۆ 65) ساڵدا بووە و 142 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان (20-44) ساڵدا بوە و 195 نەخۆش تەمەنیان لەخوار (20) ساڵیەوە بووە.
لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لە سەنتەری تیشك 134 پشكنینی MRI و 125 پشكنینی سیتی سكان و 129 تیشكی ئاسایی و ڕەنگی و 153 پشكنینی ئاسایی سۆنەر بۆ هاوڵاتیان ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1532
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:06:01/08/2024