د.سەباح نەسرەدین سەردانی قایمقامیەتی قەزای دوكانی كرد
" تەندروستی "
لە چوارچێوەی سەردانەكەی بۆ قەزای دوكان ، د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی سەردانی قایمقامیەتی قەزای دوكانی كرد و لەلایەن سیروان سەرحەد قایمقامی دوكان پێشوازی لێكرا.
لەو دیدارەدا بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و قایمقامی دوكان باسیان لە ڕەوشی تەندروستی ناوچەكە و هەوڵەكان بۆ بەرەوپێشبردنی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری زیاتر بە هاوڵاتیان و گەشتیاران كرد.
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی سوپاسی قایمقامی قەزای دوكانی كرد كە هاوكاری كەرتی تەندروستیە لە ناوچەكەدا.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1648
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:19:29/07/2024