كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی تەندروستی هەرێم بەڕێوەچوو
" تەندروستی "
بە سەرپەرشتی د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئامادەبوونی د.ڕەهێڵ فەرەیدون بریكاری وەزارەتی تەندروستی و ڕاوێژكارانی وەزارەت و د.سەباح نەسرەدین بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و سەرجەم بەڕێوەبەرانی گشتیی تەندروستی لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان ، كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی تەندروستی لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین بەڕێوەچوو.
لە كۆبوونەوەكەدا تیشك خرایە سەر پێداویستی و گرفتە تەندروستیەكان لە هەرێمی كوردستان و چەندین پێشنیار و ڕاسپاردە خرانەڕوو بۆ باشتركردنی ڕەوشی خزمەتگوزاریە تەندروستیەكان.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1100
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:55:29/07/2024