تەندروستی سلێمانی پیرۆزبایی لە خوێندكاری یەكەمی هەرێم دەكات
" تەندروستی "
بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی خەڵاتی ڕێزلێنان و پیرۆزبایی ئاراستەی خوێندكار دیما هیوا عەلی كرد كە یەكەمی قۆناغی دوانزدەی ئامادەیی بووە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و پلەی یەكەمی بەدەستهێناوە.
لە مەراسیمێكدا بە ئامادەبوونی خانەوادەكەی ، لەلایەن د.سەباح نەسرەدین بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی خەڵاتی ڕێزلێنانەكە بەخشرایە ئەو خوێندكارە یەكەمە.
هیوای سەركەوتن و داهاتوویەكی گەش بۆ ئەو خوێندكارە سەركەوتوە خواسترا و هەروەها پیرۆزبایی لە دایك و باوكی كرا كە كارمەندن لە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1800
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:14:22/07/2024