هەوڵی ڕێكخستنەوەی كاروباری نەخۆشخانە ئەهلیەكان دەدرێت


" تەندروستی "

بەئامادەبوونی د.سۆران عومەر بەڕێوەبەری بەشی دامەزراوەكانی تەندروستی تایبەت لە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و بە شێك لە لێپرسراوان و ئەندامانی لیژنەی پشكنین و بەدواداچوون لەگەڵ نوێنەری سەرجەم نەخۆشخانە ئەهلیەكانی شاری سلێمانی كۆبونەوە سەبارەت بە تاوتوێكردنی كاروباری دامەزراوە تەندروستیەكانی كەرتی تایبەت و چۆنیەتی ڕێكخستنی كاروبارەكانیان.

لەكۆبونەوەكەدا گفتوگۆكرا لەبارەی چارەسەركردنی كێشە و گرفتەكان بۆ ئەوەی كەرتی تەندروستی لە سلێمانی بەرەوپێش بچێت و هەموو لایەك هاوكاری یەكتربن و باشترین خزمەتگوزاریی تەندروستی پێشكەشی هاوڵاتیان بكرێت.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی










ئه‌م بابه‌ته 304 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:02:22/07/2024