بڕێك دەرمان و پێداویستی پێشكەشی نەخۆشخانەی سوتاوی كرا
" تەندروستی "
لە درێژەی هاوكارییەكانی هاوپەیمانان بۆ هەرێمی كوردستان لە بواری كەرتی تەندروستی ، هێزێكی هاوپەیمانانی ئیتاڵیا كۆمەڵێك دەرمان و پێداویستی پزیشكیان پێشكەشی نەخۆشخانەی سوتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری كرد.
لە مەراسیمێكدا بەئامادەبوونی جێگری پارێزگاری سلێمانی و قایمقامی سلێمانی و بەڕێوبەر و بەڕێوبەری كارگێڕی و بەشێك لە پزیشكان و كارمەندانی نەخۆشخانەی سوتاوی و نەشتەرگەری و جوانكاری پێشوازی لەو وەفدەی ئیتاڵیا كرا كە بەمەبەستی گەیاندن و پێشكەشكردنی كۆمەڵێك دەرمان و پێداویستی پزیشكی سەردانی نەخۆشخانەی سوتاوی یان كردبوو.
وەفدەكە بەڵێنی هاوكاری بەردەوامیاندا بۆ دابینكردنی پێداویستیە پزیشكییەكان بۆ نەخۆشخانەكە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1900
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:30:22/07/2024