خولێك لەبارەی فریاگوزاریی سەرەتایی بۆ ژمارەیەك ئەفسەر ڕێكخرا


" تەندروستی "

لەدرێژەی كار و چالاكیە زانستیەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ، لەسەنتەری پەرەپێدان و ڕاهێنانی تەندروستی بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی، خولێكی زانستی یەك ڕۆژە بۆ ژمارەیەك لە ئەفسەرانی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی ڕێكخست لەسەر فریاگوزاری سەرەتایی ( First Aid ) ڕێكخرا.

خولەكەش بەدو گروپ بەڕێوەچو و وانەكانی خولەكەش لەلایەن د.سدیق حەمە عەزیز ساڵح پزیشكی پسپۆڕی فریاكەوتن پێشكەش كرا.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی










ئه‌م بابه‌ته 156 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:32:22/07/2024