لەمانگێكدا 18,101 منداڵ لەنەخۆشخانەی مناڵان بینراون


" تەندروستی "

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 30/6/2024) لەنەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری لەشاری سلێمانی 18,101 منداڵی نەخۆش لەهەردوو بەشی دەوامی بەیانیان و بەشی ڕاوێژكاری نەخۆشخانەكە بینراون و سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە، 2,643 منداڵ داخڵ كراون.

لەمانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی مناڵان 1,093 حاڵەتی سكچون و ڕشانەوە و ووشكبوونەوە و 564 حاڵەتی هەناسەتوندی تۆماركراوە ، 253 منداڵ لەبەشی تیشك و دەمار و 204 منداڵ لەبەشی بەدخۆراكی و 239 منداڵ لەبەشی ڕاهێنانەوەی چارەسەری خۆراك بینراون.

هەر لەو ماوەیەدا لەنەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری 22,280 پشكنینی تاقیگەیی جۆراوجۆر و 303 سۆنەر و 64 ئیكۆ و  34 نازور ئەنجام دراوە و 215 تیشك گیراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 288 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:23:14/07/2024