مانگی ڕابردوو 1,360 شووشتنەوە لە سەنتەری گورچیلە ئەنجام دراوە


" تەندروستی "

بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 30/6/2024) لە سەنتەری گورچیلەی دەستكرد 1,360 شووشتنەوەی گورچیلە ئەنجام دراوە ، 797 نەخۆشیان لە ڕەگەزی نێربوون و 563 نەخۆشیان لە ڕەگەزی مێ بوون.

هاوكات لە ماوەی مانگی ڕابردوودا 289 نەخۆش سەردانی سەنتەری گورچیلەی دەستكردیان كردووە و 134 نەخۆش لە ڕەگەزی نێربوون و 155 نەخۆش لە ڕەگەزی مێ بوون ، هەروەها 32 نەشتەگەری تایبەت بە گورچیلە ئەنجام دراوە و 104 سۆنەریش گیراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 2196 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:32:11/07/2024