لەمانگێكدا 2,340 نەخۆش سەردانی سەنتەری شەكرەیان كردووە


" تەندروستی"

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 30/6/2024) لەسەنتەری شەكرە و كوێرەگلاندەكان لەشاری سلێمانی 2,340 نەخۆش سەردانیان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

ئەو نەخۆشخانەی لەو ماوەیەدا سەردانی سەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكانیان كردووە 963 نەخۆشیان لەڕەگەزی نێربوون و 1,377 نەخۆشیان لەگەڕەزی مێ بوون ، 51 نەخۆشیان ئاوارەكانی عیراق و دەرەوە بوون و ئەوانی دیكە دانیشتووی سلێمانی بوون.

مانگی رابردوو ئەو نەخۆشانەی لەسەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكان بینراون 371 نەخۆش تەمەنیان لەسەروو (65) ساڵیەوە بووە، 1,556 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان (45-64) ساڵدا بووە، 402 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان (20-44) ساڵدا بووە و 11 نەخۆش تەمەنیان لەخوار (20) ساڵەوە بووە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 300 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:00:10/07/2024