مانگی ڕابردوو 912 منداڵ لە نەخۆشخانەی مناڵبوون لەدایكبوون
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 30/6/2024) لە نەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 4,060 نەخۆش سەردانیان كردووە ، لەو ژمارەیە 1,611 نەخۆش داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
مانگی ڕابردوو 912 منداڵ لە نەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری لەدایكبوون و 467 منداڵ كوڕ بوون و 445 منداڵ كچ بووە ، لەو ژمارەیە 520 منداڵیان بەشێوەی سروشتی لەدایكبوون و 392 منداڵ لەڕێگەی نەشتەرگەری لەدایكبوون و 586 منداڵ لە بەشی نەبەكام داخڵ كراون.
هاوكات مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 23 حاڵەتی لەدایكبوونی دووانە و 3 حاڵەتی لەدایكبوونی سیانە و 1 حاڵەتی لەدایكبوونی چواری تۆماركراوە ، 1,299 سۆنەر گیراوە و 9,459 پشكنینی تاقیگەیی و 170 چارەسەری سروشتی ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1460
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:26:10/07/2024