لەمانگێكدا 45 گیان لەدەستدان لە پزیشكی دادیی تۆماركراوە


" تەندروستی "

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 30/6/2024) لە پەیمانگای پزیشكی دادیی سلێمانی پشكنین بۆ 45 تەرم كراوە بەمەبەستی دەستنیشانكردنی هۆكاری گیان لەدەستدانیان كە 38 یان لە ڕەگەزی نێربوون و 7 یان لە ڕەگەزی مێ بوون.

ئەو حاڵەتانەی مانگی ڕابردوو لە پەیمانگای پزیشكی دادیی سلێمانی تۆماركراوە 12 گیان لەدەستدان بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ و 5 گیان لەدەستدان بەهۆی سووتاوی و 4 گیان لەدەستدان بەهۆی كەوتنەوە خوارەوە و 2 گیان لەدەستدانی خنكان لەئاو و 2 گیان لەدەستدان بەهۆی كارەبا و 2 گیان لەدەستدان بەهۆی بەركەوتنی كەلوپەلی تیژ و و 13 گیان لەدەستدان بەهۆكاری جیاجیا بووە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 1180 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:05:10/07/2024