هەوڵی زیاتر بەرەوپێشبردنی چارەسەری سروشتی دەدرێت
" تەندروستی "
لەسەر ڕاسپاردەی بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ، لێپرسراوی هۆبەی چارەسەری سروشتی لە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەگەڵ لێپرسراوانی چارەسەركارە سروشتیەكان لە نەخۆشخانە و سەنتەر و مەڵبەندە تەندروستیەكانی سنووری شاری سلێمانی كۆبوەوە.
ئامانجی ئەو كۆبونەوەیە بۆ گوێگرتن بوو لە داواكاریی و پێداویستی چارەسەركارانی سروشتی بۆئەوەی بتوانن زیاتر خزمەتی هاوڵاتیان بكەن لە ناوەندە تەندروستیەكان ، گفتوگۆكرا لەبارەی كار و چالاكیەكانی چارەسەری سروشتی.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 3660
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:40:10/07/2024