مانگی ڕابردوو 1.877 نەخۆش لە نەخۆشخانەی هەرس و جگەر بینراون
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 30/6/2024) لە نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەری فێركاری 1.877 نەخۆش سەردانی ئەو نەخۆشخانەیان كردووە و 210 نەخۆش داخڵ كراون ، 147 نەخۆش بۆ وەرگرتنی چارەسەری هەوكردنی جگەری ڤایرۆسی سەردانیان كردوە.
مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەر 36 نەشتەرگەری هەرس و جگەر ئەنجام دراوە و 208 هەناوبینی گەدە و 131 هەناوبینی كۆڵۆن و 48 ڕەنگكردنی بۆرییەكانی زراو و پەنكریاس و 17 سۆنەری هەناوبینی ئەنجام دراوە.
هەر لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەر 46 وەرگرتنی نمونە بە سۆنەر و 19 وەرگرتنی نمونە لە جگەر كراوە ، هەروەها 52 تیشك و 60 سۆنەر و 3 پشكنینی سیتی سكان و پشكنینی خوێن بۆ 775 نەخۆش كراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1396
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:23:08/07/2024