لەمانگێكدا 476 نەخۆش سەردانی سەنتەری تیشك یان كردووە


" تەندروستی "

بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 30/6/2024) لەسەنتەری تیشك لەشاری سلێمانی 476 نەخۆش سەردانی سەنتەرەكەیان كردووە و چارەسەریان بۆ كراوە.

ئەو نەخۆشخانەی لەو ماوەیەدا سەردانی سەنتەری تیشك یان كردوە 257 نەخۆشیان لەڕەگەزی نێر بوون و 219 نەخۆش لەڕەگەزی مێ بوون، 125 نەخۆش تەمەنیان لەسەروو (65) ساڵیەوە بووە و 137 نەخۆش تەمەنیان لە نێوان (45 بۆ 65) ساڵدا بووە و 113 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان (20-44)  ساڵدا بوە و101 نەخۆش تەمەنیان لەخوار (20) ساڵیەوە بووە.

لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەسەنتەری تیشك 174 پشكنینی MRI و 102 پشكنینی سیتی سكان و 76 تیشكی ئاسایی و ڕەنگی و 124 پشكنینی ئاسایی سۆنەر بۆ هاوڵاتیان ئەنجام دراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 228 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:28:08/07/2024