لە جەژندا 6.475 كەس سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردوە
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ، لە ماوەی ڕۆژانی جەژنی قوربان و پشووەكاندا 6.475 هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردوە ، لەو ژمارەیە 1.683 نەخۆش داخڵ كراون و 825 نەشتەرگەری لە بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەكە ئەنجام دراوە.
هەر لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی شار 83 برینداری ڕووداوی هاتوچۆ و 145 برینداری جۆراوجۆر و 1.199 حاڵەتی شكاویی چارەسەركراون و 223 شووشتنەوەی گورچیلە و 1.469 هێڵكاری دڵ و 2.480 تیشك و 932 سۆنەر ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 2548
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:23:23/06/2024