لە جەژندا 2150 منداڵ لە نەخۆشخانەی مناڵان بینراون
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ، لە ماوەی ڕۆژانی جەژنی قوربان لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵان لە شاری سلێمانی 2150 منداڵی نەخۆش لە هەردوو بەشی فریاكەوتن و ڕاوێژكاری بینراون و سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
هەروەها لە ماوەی چوار ڕۆژی جەژنی قوربان 263 منداڵ لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵان داخڵ كراون و چارەسەریان بۆ كراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 2064
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:07:23/06/2024