لەمانگێكدا 26.671 كەس سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە


" تەندروستی "

بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/5/2024) لە نەخۆشخانەی شار 26.671 نەخۆش سەردانیان كردووە، لەو ژمارەیە 19.786 نەخۆش سەردانی بەشی فریاكەوتن و 5.723 نەخۆش سەردانی بەشی ئۆپی دی و 1.079 نەخۆش سەردانی بەشی گورچیلەی دەستكردی نەخۆشخانەكەیان كردوە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

مانگی ڕابردوو 6.724 نەخۆش داخڵ كراون لە نەخۆشخانەی شار ، لەو ژمارەیە 1.955 نەخۆش لە بەشی فریاكەوتن و 1.054 نەخۆش لە بەشی گورچیلەی دەستكرد و 913 نەخۆش لە بەشی نەشتەرگەری و 984 نەخۆش لە بەشی هەناوی و 650 نەخۆش لە بەشی شكاوی داخڵ بوون.

هەر لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی شار 1.325 نەشتەرگەری جۆراوجۆر و 118 نەشتەرگەری قەستەرە و 75 نەشتەرگەری شەبەكە و باڵۆن ئەنجام دراوە و 78.750 شیكاری تاقیگەیی و 2.192 هێڵكاری دڵ كراوە ، هەروەها 8.411 تیشك و 4.795 سۆنەر و 383 ئیكۆ و 718 چارەسەری سروشتی كراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 1284 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:33:11/06/2024