مانگی ڕابردوو 3.187 نەخۆش لە كۆمەڵگەی پیرەمێردی ددان بینراون
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/5/2024) لە كۆمەڵگەی پیرەمێردی پسپۆڕی ددان 3.187 نەخۆش سەردانیان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆكراوە ، لەو ژمارەیە 1.824 نەخۆش لە ڕەگەزی نێر بوون و 1.354 نەخۆش ڕەگەزی مێ بوون.
لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لە كۆمەڵگەی پیرەمێردی پسپۆری ددان ، 398 هەڵكێشانی ددان و 302 پڕكردنەوەی ددان و 153 دروستكردنی تاقمی ددان و 151 پاككردنەوەی ددان و 96 ڕێككردنەوەی ددان و 1600 پشكنین و چارەسەركردنی ددان ئەنجام دراوە ، هەروەها 440 تیشكی ددان گیراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1952
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:07:11/06/2024