مانگی ڕابردوو 584 نەخۆش سەردانی سەنتەری تیشك یان كردووە
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/5/2024) لە سەنتەری تیشك 584 نەخۆش سەردانی سەنتەرەكەیان كردووە و چارەسەریان بۆ كراوە.
ئەو نەخۆشخانەی لەو ماوەیەدا سەردانی سەنتەری تیشك یان كردوە 290 نەخۆشیان لە ڕەگەزی نێر بوون و 294 نەخۆش لە ڕەگەزی مێ بوون ، 148 نەخۆش تەمەنیان لەسەروو (65) ساڵیەوە بووە و 143 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان (45 بۆ 65) ساڵدا بووە و 129 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان (20-44) ساڵدا بوە.
لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لە سەنتەری تیشك 208 پشكنینی MRI و 99 پشكنینی سیتی سكان و 134 تیشكی ئاسایی و ڕەنگی و 143 پشكنینی ئاسایی سۆنەر بۆ هاوڵاتیان ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1168
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:59:09/06/2024