لەمانگێكدا 145 نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی سووتاوی كراوە
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/5/2024) لە نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری ئیمێرجنسی 1.569 كەس سەردانیان كردوە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
ئەو نەخۆشخانەی مانگی ڕابردوو سەردانی نەخۆشخانەی سووتاوی یان كردوە 237 كەس سەردانی بەشی فریاكەوتن و 1.020 كەس سەردانی بەشی ڕاوێژكاری و 312 كەس سەردانی بەشی چارەسەری سروشتییان كردوە.
لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لە نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری 13 نەشتەگەری سەرووگەورە و 127 نەشتەرگەری گەورە و 5 نەشتەرگەری مام ناوەند ئەنجام دراوە ، هەروەها 148 كەس داخڵ كراون و 16 كەسیان لە بەشی سووتاوی و 132 یان لە بەشی جوانكاری بووە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1100
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:45:09/06/2024