تەندروستی سلێمانی سوپاس و پێزانین ئاراستەی پەرستاران و كارمەندان دەكات
" تەندروستی"
لە نووسراوێكی فەرمیدا د.سەباح نەسرەدین بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی سوپاس و پێزانینی ئاراستەی سەرجەم پەرستاران و كارمەندانی تەندروستی كرد.
لە نووسراوەكەدا هاتووە پاڵپشت بەو دەسەڵاتانەی پێی دراوە ، بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی پەرستاران و كارمەندانی تەندروستی ، بەپێویستی دەزانێت سوپاس و پێزانینیان ئاراستە بكات لە پای هەوڵ و ماندووبوونیان لە كەرتی تەندروستی و چارەسەركردنی نەخۆش و هیوادارن هەر بەردەوام بن.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 976
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:12:09/05/2024