لەمانگێكدا 247 نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فێركاری كراوە
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 30/4/2024) لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری 1.803 نەخۆش سەردانیان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری 247 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە ، 8 نەشتەرگەری تایبەت بووە و 61 نەشتەرگەری سەروو گەورە و 47 نەشتەرگەری گەورە و 97 نەشتەرگەری مام ناوەند و 34 نەشتەرگەری بچووك بووە.
هاوكات لە مانگی ڕابردوودا لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری 96 پشكنینی سیتی سكان و 174 پشكنینی تیشك و 110 پشكنینی سۆنەر كراوە ، هەروەها 154 چارەسەری سروشتی و 5.243 پشكنینی جۆراوجۆری تاقیگەیی ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 492
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:37:09/05/2024