لەمانگێكدا 1.813 نەخۆش لە نەخۆشخانەی هەرس و جگەر بینراون


" تەندروستی"

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 30/4/2024) لە نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەری فێركاری 1.813 نەخۆش سەردانی ئەو نەخۆشخانەیان كردووە و 136 نەخۆش داخڵ كراون ، 135 نەخۆش بۆ وەرگرتنی چارەسەری هەوكردنی جگەری ڤایرۆسی سەردانیان كردوە.

مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەر 45 نەشتەرگەری هەرس و جگەر ئەنجام دراوە و 223 هەناوبینی گەدە و 105 هەناوبینی كۆڵۆن و 35 ڕەنگكردنی بۆرییەكانی زراو و پەنكریاس و 15 سۆنەری هەناوبینی ئەنجام دراوە.

هەر لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەر 50 وەرگرتنی نمونە بەسۆنەر و 16 وەرگرتنی نمونە لە جگەر كراوە ، هەروەها 63 سۆنەر و 97 تیشك و 3 پشكنینی سیتی سكان ئەنجام دراوە و پشكنینی خوێن بۆ 730 نەخۆش كراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 868 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:22:09/05/2024