مانگی ڕابردو 547 نەخۆش لە نەخۆشخانەی دڵ داخڵكراون


" تەندروستی "

بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 30/4/2024) لە نەخۆشخانەی پسپۆرییەكانی دڵ 993 نەخۆش سەردانیان كردوە و 547 نەخۆش داخڵ كراون بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.

هاوكات لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی پسپۆرییەكانی دڵ 434 بوژانەوەی دڵ و 8 نەشتەرگەری دڵ و 177 قەستەرە و 104 باڵۆن و 1 پەیس مەیكەر ئەنجام دراوە.

مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ 206 پشكنینی سیتی سكان و 260 ئیكۆ و 277 هێڵكاری دڵ ئەنجام دراوە ، هەروەها 22 چارەسەری سروشتی كراوە و 36 تیشك گیراوە و 1.538 پشكنینی تاقیگەیی ئەنجام دراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 712 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:05:08/05/2024