داواكاری نەخۆشخانەكانی دەرەوەی شار جێبەجێ دەكرێت


" تەندروستی"

بە سەپەرشتی د.سەباح نەسرەدین بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و بە ئامادەبوونی بەرێوبەری پلان و ژمارەیەك لە بەرپرسانی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ، كۆبونەوەیەك لەگەڵ بەرێوبەری نەخۆشخانەكانی دەرەوەی شار بەرێوەچوو.

لەو كۆبونەوەیەدا بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی گوێبیستی داواكاریی بەرپرسانی نەخۆشخانەكانی دەرەوەی شار بوو و بڕیاریدا بە جێبەجێ كردنی سەرجەم داواكارییەكانیان و دابینكردنی پێداویستیەكانیان.

لە كۆبونەوەكەدا گفتوگۆ كرا دەربارەی نەهێشتنی كەموكوڕییەكان و چڕكردنەوەی هەوڵەكان بۆ بەرەوپێشبردنی پێشكەش كردنی خزمەتگوزارییە تەندروستیەكان بە هاوڵاتیان لە نەخۆشخانەكانی دەرەوەی شار.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی










ئه‌م بابه‌ته 2228 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:53:21/04/2024