لە جەژندا 5.077 كەس سەردانی نەخۆشخانەكانیان كردوە
" تەندروستی"
لە ڕۆژانی جەژندا نەخۆشخانە و دامەزراوە تەندروستیەكانی سنووری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بەردەوام بوون لە پێشكەش كردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی و بەهاناوەچوون و چارەسەركردنی هاوڵاتیان و 5.077 كەس سەردانی نەخۆشخانەكانیان كردوە.
لە نەخۆشخانەی شار 2.247 نەخۆش سەردانیان كردوە و 688 نەخۆش داخڵ كراون و 301 نەشتەرگەری لە بەشی فریاكەوتن ئەنجام دراوە ، 83 برینداری ڕوداوی هاتوچۆ و 43 برینداری جۆراوجۆر و 315 شكاوی چارەسەركراون و 108 شووشتنەوەی گورچیلە ئەنجام دراوە.
لە نەخۆشخانەی دكتۆر جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵان 1.716 منداڵ لە بەشی ڕاوێژكاری بینراون و 155 منداڵ داخڵ كراون ، لە نەخۆشخانەی مناڵبوونی فێركاری 271 نەخۆش سەردانیان كردوە و 75 نەخۆش داخڵكراون و 58 منداڵ لەدایكبوون و 31 منداڵ كوڕ و 27 منداڵ كچ بوون.
لە رۆژانی جەژندا 180 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی هیوایان كردوە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە ، لە نەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ 67 نەخۆش داخڵ بوون و 15 نەشتەرگەری قەستەرە و 14 نەشتەرگەری باڵۆن كراوە.
لە نەخۆشخانەی سوتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری 123 كەس سەردانیان كردوە و 4 نەخۆش داخڵ كراون و چارەسەریان بۆ كراوە ، لە نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەر 19 نەخۆشی كتوپڕی خوێن بەربوونی گەدە و كۆڵۆن چارەسەركراون.
لە سەنتەری فریاكەوتنی خێرای ژمارە (122) لە رۆژانی جەژندا 190 دەرچوون هەبووە و 40 حاڵەتی بە هاناوەچوونی ڕووداوی هاتوچۆ و بریندار و كەوتنە خوارەوە بووە ، لە بانكی خوێن پشكنین بۆ 335 كەس كراوە بەمەبەستی وەرگرتنی خوێن ، خوێن لە 288 كەس وەرگیراوە و 182 بتڵ خوێن بۆ نەخۆشخانە حكومیەكان و 48 بتڵ خوێن بۆ نەخۆشخانە ئەهلیەكان ئامادەكراوە.
لە سەنتەری گورچیلەی دەستكرد 102 نەخۆش سەردانیان كردوە و شووشتنەوەی گورچیلەیان بۆ ئەنجام دراوە ، لە نەخۆشخانەی ئەڵمانی بۆ چارەسەری نەخۆشیەكانی كۆئەندامی هەناسە 10 نەخۆش داخڵ كراون و چارەسەریان بۆ كراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 936
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:32:14/04/2024