مانگی ڕابردوو 26.736 كەس سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە


" تەندروستی "

بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/3/2024) لە نەخۆشخانەی شار 26.736 نەخۆش سەردانیان كردووە ، لەو ژمارەیە 19.856 نەخۆش سەردانی بەشی فریاكەوتن و 5.729 نەخۆش سەردانی بەشی ئۆپی دی و 1.073 نەخۆش سەردانی بەشی گورچیلەی دەستكردی نەخۆشخانەكەیان كردوە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

مانگی ڕابردوو 5.054 نەخۆش داخڵ كراون لە نەخۆشخانەی شار ، لەو ژمارەیە 1.509 نەخۆش لە بەشی فریاكەوتن و 1.048 نەخۆش لە بەشی گورچیلەی دەستكرد و 564 نەخۆش لە بەشی نەشتەرگەری و 649 نەخۆش لە بەشی هەناوی و 395 نەخۆش لە بەشی شكاوی داخڵ بوون.

هەر لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی شار 1.136 نەشتەرگەری جۆراوجۆر و 173 نەشتەرگەری شەبەكە و باڵۆن ئەنجام دراوە و 89.636 شیكاری تاقیگەیی و 2.293 هێڵكاری دڵ كراوە ، هەروەها 7.696 تیشك و 3.676 سۆنەر و 283 ئیكۆ و 1.257 چارەسەری سروشتی كراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 240 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:19:14/04/2024