لەمانگێكدا 18.561 منداڵ لە نەخۆشخانەی مناڵان بینراون
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/3/2024) لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری 18.561 منداڵی نەخۆش لە دەوامی بەیانیان و بەشی ڕاوێژكاری بینراون و سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە ، 1.950 منداڵ داخڵ كراون.
لە مانگی ڕابردوودا لە نەخۆشخانەی مناڵان 391 حاڵەتی سكچون و ڕشانەوە و ووشكبوونەوە و 734 حاڵەتی هەناسەتوندی تۆماركراوە و 168 منداڵ لە بەشی نەبەكام داخڵ كراون ، 161 منداڵ لە بەشی بەدخۆراكی و 207 منداڵ لە بەشی تیشك و دەمار و 149 منداڵ لە بەشی ڕاهێنانەوەی چارەسەری خۆراك بینراون.
هەر لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری 12.728 پشكنینی تاقیگەیی جۆراوجۆر و 359 سۆنەر و 102 ئیكۆ و 29 نازور ئەنجام دراوە و 359 تیشك گیراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 624
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:05:14/04/2024